Sarmand Hameed
18 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 19 شوبات 2022
هەولێر - AA
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی و وەزیری دهرهوهی تورکیا، مهولود چاوشئۆغڵۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.
مەسرور بارزانی لەبارەی ناوەڕۆکی پهیوهندییه تهلهفۆنییهكهی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیوویەتی، "لە رێگەی تەلەفۆنەوە گفتوگۆم لەگەڵ هاوڕێم وەزیری دهرهوهی تورکیا، مهولود چاوشئۆغڵۆ کرد و ھیوای چاکبوونەوەی خێرام بۆ خواست لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، خۆشحاڵ بووم کە تەندروستی باشە و بیرم لەگەڵ ئەودایە ".
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە لەبارەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق، ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان کردووە.