Sarmand Hameed
10 تشرینی دووەم 2020•نوێکردنەوە: 11 تشرینی دووەم 2020
هەولێر - AA
سەرۆكی پێشووی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە رابەری تەریقەتی قادری کەسنەزانی لە كوردستان و جیهان، شێخ نەهرۆ شێخ محەمەد عەبدولکەریم كەسنەزانی كرد.
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی بارەگای بارزانی، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی گشتیی كوردستان و عێراق و ناوچەكە ئاڵوگۆڕ كرا.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا جەخت لە چڕكردنەوەی هەوڵی هەموو لایەك بۆ پتەوتركردنی گیانی تەبایی و برایەتیی نێوان چین و توێژەكانی كۆمەڵگە و پارێزگاریكردن لە بەها بەرزەكانی دینداری و خواناسی و پێكەوەژیان كراوەتەوە.
