Heman Hussein Yaseen
12 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 13 ئەیلوول 2019
هەولێر - AA
ئەمڕۆ، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا کرد کە پێکھاتبوو لە بەرپرسی پەیوەندییەکانی ئەنجوومەن، کامیران حاجۆ و ئەندامی ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سووریا، ئیبراھیم برۆ.
ماڵپەڕی فەرمی مەسعود بارزانی بڵاویکردەوە کە لە دیدارێکدا دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی سووریا و ھەڵوێستی وڵاتان لەمەڕ قەیرانی سووریا و ھاوکێشە مەیدانی و سیاسییە ھەنووکەییەکان لەسەر ئاستی سووریا و ناوچەکە تاوتوێ کراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە کە تیشکخرایە سەر ھەڵوێستی لایەنە کوردییەکانی سووریا و پەیوەست بە رەوشی گشتی سووریا و ئاییندەی گەلی کورد لەو وڵاتە، بارزانی بۆچوون و ئامۆژگارییەکانی خۆی بۆ شاندی میوان خستووەتەڕوو.