ئەنقەرە
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژە یاسای ھاوکاریکردنی نیجریا و وڵاتانی دراوسێ وەکو کامیرۆن، چاد و نیجر بۆ شەڕی دژی تیرۆریستانی بۆکۆ حەرام دەکات لەگەڵ بەردەوام ردنی گفتوگۆکان لەسەر خاڵەکانی تەکنیکی چاوەڕوانی ئەوە دەکرێت بۆ پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە بڕیارە لە ماوەیەکی کورتدا پڕۆژەکە ئاراستەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بکرێت.
بۆکۆ حەرام کە لە نیجریا دامەزراوە و لە وڵاتانی چاد، کامیرۆن و نجیریا و نیجردا چالاکە، وڵاتانی حەوزەی گولی چاد بە ھاوبەشی شەڕٍی دژی ئەو رێکخراوە دەکەن. نیجر و چاد لە چوارچێوەی شەڕی دژی بۆکۆحەرامدا سەرقاڵی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ھاوبەشی دەرەوەی سنوورن و کامیرۆنیش مۆڵەتی بە رۆیشتنی سەربازانی نیجر بۆ نێو خاکەکەی داوە و بۆ خۆیشی بە شەش ھەزار سەربازەوە لە نێو سنوورەکانی خۆیدا دژی بۆکۆ حەرام ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدات.
ھاوکات نیجر بە ھەزار سەربازی خۆی لە ناوچەی دیفا رێگای ھاتوچۆی بۆکۆ حەرامی داخستووە و ھاوکات ھاوکاری پێشکەشی ئەو دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازەی چاد دەکات کە لە باکووری کامیرۆندا بەجێ کراون.
سوپای نیجریایش لە ناوچەکانی ولانی، بیو، وژبا، داماتورو، بونی یادی لە ئەیالەتی یۆبە و ھەروەھا لە ناوچەکانی مایدوگوری، باگا، کوکاوا، مافا، ئاداماوا لە ئەیالەتی بۆرنۆ و ھەروەھا لە ناوچەکانی ھۆنگ ،ماداگالی و موبی لە ئەیالەتی ئاداماوایشدا دەسەڵاتی خۆی سەپاندووە.
بەپێی دوایین راپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤وە هەتا ئەمڕۆ لە نیجریا تیرۆریستانی بۆکۆ حەرام زیاتر لە حەوت ھەزار و ٣٠٠ کەسی مەدەنییان کوشتووە و لە مانگی مایسی ساڵی ٢٠١٣وە هەتا ئەمڕۆ لە حەوزەی گولی چادیش لە باکووری نیجریا زیاتر لە ١.٥کەس ئاوارە بوون.
نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات کە ئەگەر هەتا مانگی تەمووز ھاوکاری ئەو خەڵکە نەکرێت ئەوە لە باکووری نیجریا سێ ملیۆن کەس لە پێداویستییەکانی سەرەکی خۆراکی رۆژانە، بێبەش دەبن.
نیجریا کە حەوتەمین وڵاتی قەرەباڵغی جیھان و یەکەمین وڵاتی دەوڵەمەندی ئەفریقیایە، لە ئەیالەتی بۆرنوی ئەو وڵاتەدا ساڵی ٢٠٠٢ بانگخوازێک بەناوی محەمەد یوسف رێکخراوێکی چەکداری دامەزراوە و لەو ساڵەوە هەتا ئەمڕۆ ئەو رێکخراوە دەستی بە جنایەت، سووتاندنی کلیساکان، شار و باڵاخانەکانی حکوومی، رفاندنی کچان و فرۆشتنیان کردووە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە پەیامنێری ئانادۆڵو کۆی کردوونەتەوە ناوی راستەقینەی بۆکۆ حەرام، بۆ تەبلیغ و جیھاد جەماعەتی ئەھلی سوننەیە و ئەمەش بەمانای حەرامبوونی پەروەردە بەشێوازی رۆژئاوایی دێت و وشەی بۆکۆ یان بوکویش لە وشەی بووکی ئینگلیزییەوە دێت کە بە مانای کتێبە.