Dildar Baykan,Hemın Othman Mohammed
27 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دوای سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، په‌یامی پیرۆزبایی له سه‌ركرده‌كانی جیهانه‌وه پێگه‌یشت.
به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سهركۆمار و 27ـه‌مین خولی په‌رله‌مانی توركیادا كه 24ی حوزه‌یران به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌ردۆغان تا ئێستا له سه‌رۆك و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی 56 وڵاتی جیهان كه 61یان له ئاستی سه‌رۆك ده‌وڵه‌ت و حكوومه‌تدان په‌یامی پیرۆزبایی بەدەست گه‌یشتووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ل وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو پیرۆزبایی لێكردبوو به بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.