Sangar Hamad Azeez
29 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 30 ئەیلوول 2018
ئەنقەرە - AA
یانەی بایرەن میونخ دووچاری یەکەم دۆڕان بوو لەم وەرزە.
یانەی بایرەن لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی شەشەمی خولی بۆندس لیگا بووە میوانی یانەی هێرتا بەرلین بووە.
یارییەکەش بە سوودی یانەی خاوەن یاریگا هات بە ئەنجامی دوو گۆڵی خاوێن.
گۆڵەکانی یانەی هێرتا بەرلین لە خولەکەکانی ٢٣ و ٤٤ لە رێگەی یاریزانان ڤیداد ئیبیسەڤیچ و ئۆندرێژ دودا تۆمار کران.
بەم ئەنجامەش یانە باڤارییەکە سەرەڕای شکستەکەی بەڵام بە ١٣ خاڵ لە پلەی یەکەمی خولەکە مایەوە و یانەی هێرتا بەرلینیش بە هەمان خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ بۆ پلەی دووەم سەرکەوت.