Zana Natık Kerem
03 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 03 تشرینی یەکەم 2021
ھەولێر ــ AA
چالاکوانێکی خۆپیشاندانەکانی ناسرییە سەنتەری پارێزگای زیقار باشووری عێراق، بەناوی ئەزھەر حاتم لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بوو.
لەمبارەیەوە میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە ئەزھەر حاتم لە ھەوڵێکی تیرۆرکردن رزگاری بووە، ئەوەیش دوای ئەوەی درەنگانی شەوی رابردوو، لەلایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە لە گۆڕەپانی حەبوبی ناوەڕاستی شاری ناسرییە تەقەی لێکرابوو.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەیشداوە کە دوای ھێرشەکە، چەکدارەکان بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون.