Heman Hussein Yaseen
30 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 31 ئادار 2021
هەولێر - AA
گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ئاسۆ حەوێزی رایگەیاند کە ئەگەر پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست نەبێت، ئەوا قەدەغەی هاتوچۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت.
ئاسۆ حەوێزی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە "ئەگەر پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست نەبێت، ئەوا قەدەغەی هاتوچۆ بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت، ئەگەر قەدەغەکە گشتیش نەبێت ئەوا بە سنورداریی دەبێت".
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەی ئاسۆ حەوێزی-دا هاتووە "بۆیە تكا دەكەین هەموو لایەك هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەو بڕیارەكانی لێژنەی باڵا وەك خۆی جێبەجێ بكەن تا نەگەینە قۆناغی كەرەنتینی گشتی یان سنووردار".