Rawan Subhi Obaiullah
16 ئاب 2023•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2023
دهۆك-AA
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، پارێزگارى دهۆك، عه‌لى ته‌ته‌ر چه‌ند پڕۆژه‌یه‌كى خزمهتگوزرایى له ناحیه‌كانی شێلادزێ و دێره‌لوكی قه‌زاى ئامێدیى سه‌ر به پارێزگاى دهۆك به‌سه‌ركرده‌وه.
له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانییدا، پارێزگاری دهۆك، عه‌لی ته‌ته‌ر ئاماژه‌ی به بوونی تیرۆریستانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كرد و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی نه‌توانرێت خزمه‌تگوزاری پێویست به ناوچه‌كه بگات.
پارێزگاری دهۆك، گوتی: ''ئێمه له سه‌ر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ئه‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین، چونكه ناوچه‌ى شێلادزى و دێره‌لوك هیچ شه‌قامێكی بۆ جموجۆڵی بازرگانى تیادانیه و، هیچ سنوورێكى نێوده‌وله‌تیشی نیه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی سیاسه‌ت و بوونى چه‌كدارانى په‌كه‌كه له ناوچه‌كه‌دا، نه‌توانراوه ده‌ستى خزمه‌تگوزارى باشی پێ بگات''.
عه‌لی ته‌ته‌ر گوتیشی: ''په‌كه‌كه به‌رده‌وام ڕێگر بووه له‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان خزمه‌تگوزارییه‌كان بگه‌یه‌نێته ئه‌م ناوچه‌یه، له زۆرێك له‌ناوچه‌كان رێگا و بانمان بۆی بردووه به‌ڵام په‌كه‌كه وهستاندوویهتى، من وه‌كو پارێزگارى دهۆك خه‌ڵكى ئه‌و ناوچه‌یه‌م، منیش ناتوانم بچمه گونده‌كه‌ى خۆم، له‌وه‌ته‌ی ساڵى ١٩٨٨ ئێمه له‌ناوچه‌كه‌مان بێبه‌شكراوین''.
تیرۆریستانی پەکەکە چەندین ساڵە لە چیای مەتینا، زاب و ئاڤاشین له سنووری قەزای ئامێدی و ناوچەکانی دەوروبەری خۆیان حەشارداوە بە ھۆیەوە تا ئێستا سەدان گوند لەو ناوچەیە ئاوەدان نەکراونەتەوە.