Zana Natık Kerem
13 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 14 تەمووز 2021
ھەولێر ــ AA
ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق گیانیان لەدەستداوە، بەرزبوویەوە بۆ ٦٤ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتە، ٥٠ کەس.
ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە کە فەرمانگەی تەندروستیی زیقار دوایین ئاماری سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار بڵاوکردووە و تیایدا و ئاماژەی بەوەداوە کە تا ئێستا، ٦٤ کەس لە کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە بەھۆی کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار برینداربوون، گەیشتە ٥٠ کەس.
شەوی رابردوو ئاگر لە نەخۆشخانەی ئیمام حوسێن لە پارێزگای زیقار کە تایبەت بوو بە تووشبووانی ڤایرۆشی کۆرۆنای نوێ کەوتووە.