16 ئادار 2022•نوێکردنەوە: 16 ئادار 2022
هەڵەبجە - AA
لە یادی ٣٤ ساڵەی کارەساتی کیمیابارانکردنی ھەڵەبجە لەلایەن حکوومەتی عێراق کە بووە ھۆی شەھیدبوونی زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی مەدەنی و برینداربوونی چەندانی دیکەش کە تا ئێستاش بە دەست ئازارەکانییان دەناڵێن، ئەمرۆ چوارشەممە وەزارەتی کاروباری شەھیدان و ئەنفالکراوەکان پێشوازی لەو میوانانە دەکات کە بە مەبەستی ھاوخەمی و بەشدارییکردن لە بۆنەکە، تاجەگوڵینە لە مەزاری شەھیدان لە ھەڵەبجە دادەنێن.
کاتژمێر ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی ١٦ی ئاداری ١٩٨٨، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق شاری ھەڵەبجەیان بە گازی کیمیایی بۆردومان کرد و بەھۆیەوە زیاتر لە پێنج ھەزار ھاووڵاتیی سڤیل شەھید و چەندین ھاووڵاتیی دیکەیش برینداربوون.