Hüseyin Yıldız
09 نیسان 2023•نوێکردنەوە: 09 نیسان 2023
ئیدر – AA
دیمەنی کەندەسمە (Sitta neumayer) کە یەکێکە لە باڵندە دەگمەنەکان لە سەر گاشەبەردەکانی چیای ئاگری لە سنووری پارێزگای ئیدر تۆمار کرا.
چیای ئاگری بە چەندین جۆر گیانلەبەری کێوی دەوڵەمەندە و یەکێک لەو باڵندانە کێویانەی لە چیای ئاگری لە سنووری پارێزگای ئیدر دەبیندرێت کەندەسمەیە.
ئەم جۆرە باڵندەیە کە جگە لە تورکیا، لە ئێران، ئازەربایجان و رۆژهەڵاتی ئەورووپا دەژی، لەنێو درزەکانی گاشەبەردەکاندا بەردەوامی بە ژیان دەدات.
دیمەنی کەندەسمەکان لەلایەن تیمی ئاژانسی ئانادۆڵوەوە تۆمار کرا.