Muhammet Ali Kemal
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
سێرت - AA
لە شارۆچکەی شیروانی سەربە سێرت لە ئەنجامی داڕمانی خانوویەکی دوو نهۆمی قوڕ، سێ کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و ٥ کەسی دیکەش برینداربوون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتوون، لە گوندی سۆغانڵیی سەربە شارۆچکەی شیروان، خانوویەکی دوو نهۆمی قوڕ داڕماوە و تا ئێستاش هۆکاری داڕمانەکەی نەزانراوە.
لەدوای ئەوەش کە هەواڵیان پێدەگات، تیمەکانی ئافاد دەگەنە ناوچەکە و بە هاوکاریی دانیشتوانی گوندەکە هەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەیان داوە کە لەژێر داروپەردووی خانووەکەدا داڕماوەکەدا ماونەتەوە.
ئەوەش زانراوە کە سێ لەو کەسانەی لە ژێر داروپەردووەکان دەرهێنراون، گیانیان لەدەستداوە و ٥ی دیکەیان بریندارن.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی گشتیی سێرت گوازراونەتەوە و ئاماژە بەوەش دەکرێت کە دۆخی تەندروستی سەرجەمیان جێگیرە.
بەمەبەستی ئەنجامدانی توێکاری بۆیان، تەرمی ئەو کەسانەی بەهۆی داڕمانی خانووەکەوە گیانیان لەدەستداوە، بۆ پزیشکی دادی نەخۆشخانەی گشتیی سێرت گوازرایەوە.