
Washington DC
واشنتۆن - AA
- گوته‌بێژی کۆشکی سپی جۆش ئێرنست:- ''له‌کاتێکدا مووسڵ خاوه‌نی گرنگییه‌کی مه‌عنه‌وییه بۆ داعش، ده‌رکردنیان له‌شاره‌که یارییه‌کی گرنگی ستراتیژییه. ئێمه پێمانوایه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه که‌مێک کاتی ده‌وێت، چونکه مووسڵ شارێکی گه‌وره‌یه و داعش‌یش ماوه‌ی دوو ساڵه چه‌ندین رێوشوێنی گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرییکردن. له‌وه دڵنیاین که بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌که له‌ده‌ستنه‌ده‌ن، گیانی هاووڵاتییانی بێ‌تاوان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه و ره‌نگه په‌نا بۆ نائه‌خلاقیترین و نامرۆڤانه‌ترین تاتتیک به‌رن''
- گوته‌بێژی پێنتاگۆن پیته‌ر کووک:
- ''هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تاشه‌وه گوتوومانه، ئه‌وه حکوومه‌تی عێراقه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ لایه‌نێک له‌وڵاته‌که‌یدا ده‌مێنێته‌وه. هانی لایه‌نی عێراقی و تورکی ده‌ده‌ین دایه‌لۆگ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانیان له‌وباره‌یه‌وه بڕه‌وێننه‌وه''
گوته‌بێژی کۆشکی سپی جۆش ئێرنست وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی ده‌رکردنی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش له‌مووسڵ ''گرنگ و ستراتیژییه''، جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه پێشبینی ده‌که‌ن رێکخراوه‌که به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌سته‌وه‌نه‌دانی شاره‌که تاکتیکی مه‌ترسیدار و نامرۆڤانه به‌کاربهێنێت و به‌ره‌نگارییه‌کی زۆر ئه‌نجامبدات.
جۆش ئێرنست له‌کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ دایه‌وه.
ئێرنست جه‌ختی له‌وه‌کرده‌وه هیچ خشته‌یه‌ک نییه بۆ نیشاندانی کاتی ته‌واوبوونی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان و رایگه‌یاند: ''به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه بۆ ئه‌وه‌یه داعشی پێ لاوازبکرێت تاوه‌کو له‌کۆتاییدا تووشی شکست بکرێت و به‌شێکی گرنگه له‌و هه‌وڵه گشتگیرانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته. ئۆپه‌راسیۆنه‌که ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه به‌ره‌وپێشچوونی به‌رچاو له‌و هه‌وڵانه‌دا هاتووه‌ته ئاراوه به‌ڵام بۆ گه‌یشتنه ئامانج پێویسته ته‌نانه‌ت له‌ناوخۆی عێراقیشدا ژماره‌یه‌کی زۆر کاری گرنگ ئه‌نجامبدرێن''.
گوته‌بێژه‌که‌ی کۆشکی سپی باسی له‌گرنگیی شاره‌که بۆ داعش کرد و رایگه‌یاند:
''له‌کاتێکدا مووسڵ خاوه‌نی گرنگییه‌کی مه‌عنه‌وییه بۆ داعش، ده‌رکردنیان له‌شاره‌که یارییه‌کی گرنگی ستراتیژییه. ئێمه پێمانوایه ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه که‌مێک کاتی ده‌وێت، چونکه مووسڵ شارێکی گه‌وره‌یه و داعش‌یش ماوه‌ی دوو ساڵه چه‌ندین رێوشوێنی گرتووه‌ته به‌ر بۆ به‌رگرییکردن. له‌وه دڵنیاین که بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌که له‌ده‌ستنه‌ده‌ن، گیانی هاووڵاتییانی بێ‌تاوان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه و ره‌نگه په‌نا بۆ نائه‌خلاقیترین و نامرۆڤانه‌ترین تاتتیک به‌رن''.
جۆش ئێرنست ئاشکرایکرد ئه‌وان پێشبینی ده‌که‌ن رێکخراوی داعش به‌ره‌نگارییه‌کی زۆر بکات.
له‌وه‌ڵامی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له‌رێکخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و له‌نێویشیاندا رێکخراوی چاودێریی مافه‌کانی مرۆڤ نیگه‌ران و دوودڵن له‌وه‌ی مییشیا شیعه‌کان ره‌نگه له‌و شوێنانه‌ی رووی تێده‌که‌ن تاوانی جه‌نگ ئه‌نجامبده‌ن، ئێرنست رایگه‌یاند:
''ئه‌وه‌ی که ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه به‌ره‌چاوکردنی بنه‌ما جیهانییه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ به‌ڕێوه‌بچێت و وه‌ک ئامڕازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی مه‌زهه‌بێکی له مه‌زهه‌بێکی دیکه به‌کارنه‌هێنرێت، یه‌کێکه له‌وشتانه‌ی ئێمه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه باسمان کردووه و گرنگییمان پێداوه. سه‌رۆکوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد له‌ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا ته‌نها هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق ده‌چنه نێو شاره‌که‌وه و زۆر روون بوو سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئه‌و هێزانه شاره‌که له داعش پاکده‌که‌نه‌وه. ئێمه به‌ڵێنی حکوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی هێزه ئه‌منییه‌کان بۆ پابه‌ندبوونی روون و ئاشکرا به‌م بنه‌مایانه‌وه ده‌بینین. چاوه‌ڕێ ده‌که‌ین له‌چوارچێوه‌ی ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌شدا به‌ڵێنه‌کانیان ببه‌نه‌سه‌ر''.
- ''سه‌ربازه ئه‌مریکییه‌کان رۆڵی رابه‌رایه‌تییکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که نابینن''
پرسیارێک سه‌باره‌ت به‌به‌شدارییکردنی یان به‌شداریینه‌کردنی سه‌ربازه ئه‌مریکییه‌کان له ئۆپه‌راسیۆنه‌کانی مووسڵدا له‌ئێرنست کرا.
له‌وه‌ڵامدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌کرد سه‌ربازه ئه‌مریکییه‌کان رۆڵی رابه‌رایه‌تییکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌کان نابینن و گوتی: ''هێزه عێراقییه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی توانای جه‌نگییان هه‌بێت، مه‌شقیان پێکراوه و بۆئه‌وه‌ی توانای به‌رگرییکردنیان هه‌بێت پڕچه‌ککراون، هه‌ربۆیه ئه‌رکی سه‌ربازه ئه‌مریکییه‌کان بریتییه له‌پێشکه‌شکردنی راوێژ به هێزه عێراقییه‌کان و هاوکارییکردنیان''.
- ''حکوومه‌تی عێراق خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یه بڕیاربدات چ لایه‌نێک له‌وڵاته‌که‌یدا ده‌مێنێته‌وه''
لای خۆیشییه‌وه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریکا (پێنتاگۆن)، پیته‌ر کووک له‌کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا، وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ دایه‌وه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ئایا پێنتاگۆن پێی وایه تورکیا پێویسته به‌شێک بێت له‌ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ یان نا، پیته‌ر کووک رایگه‌یاند: ''هه‌روه‌ک له‌سه‌ره‌تاشه‌وه گوتوومانه، ئه‌وه حکوومه‌تی عێراقه خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتی بڕیاردانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ لایه‌نێک له‌وڵاته‌که‌یدا ده‌مێنێته‌وه. هانی لایه‌نی عێراقی و تورکی ده‌ده‌ین دایه‌لۆگ بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نیگه‌رانییه‌کانیان له‌وباره‌یه‌وه بڕوێننه‌وه''.
کووک ئاشکرایکرد هێزه ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌رووی جێبه‌جێکردنی پلانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ، له‌پێش ئه‌و پلانه‌وه‌ن که بۆ ئۆپه‌راسیۆنه‌که دانراوه.
له‌وه‌ڵامی پرسیارێکیشدا گوته‌بێژی پێنتاگۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد زۆرینه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌عێراق، له‌هێڵه‌کانی پێشه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی مووسڵدا بوونیان نییه.
- وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا
هاوکات گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا مارک تۆنه‌ر له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانییدا وه‌ڵامی پرسیاره‌کانی سه‌باره‌ت به ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ دایه‌وه.
ئه‌وه وه‌بیری مارک تۆنه‌ر هێنرایه‌وه که ئیداره‌ی ئه‌مریکا رایگه‌یاندبوو ئۆپه‌راسیۆنی رزگارکردنی مووسڵ له‌لایه‌ن حکوومه‌تی عێراقه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌کرێت و پرسیاری ئه‌وه‌ی ئاراسته‌کرا ''ئایا ئه‌و سه‌ربازه ئه‌مریکییانه‌ی له‌و وڵاته‌دا بوونیان هه‌یه، فه‌رمان له حکوومه‌تی عێراق وه‌رده‌گرن؟''، له‌وه‌ڵامدا تۆنه‌ر رایگه‌یاند: ''بوونی ئێمه له‌وێ ته‌نها به‌مه‌به‌ستی مه‌شقپێکردن و پێدانی راوێژه''.
دواتر پرسیاری ئه‌وه له گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا کرا که ''له که‌یه‌وه وڵاته‌که‌ی پێیوایه بۆ بوونی سه‌ربازی بیانیی له‌عێراق پێویسته ره‌زامه‌ندیی حکوومه‌تی ئه‌و وڵاته وه‌ربگیرێت؟ له‌کاتێکدا ئه‌مریکا چووه ناو عێراقه‌وه و سه‌رکۆماری پێشووتری له‌سه‌رکارلادا''.
له‌وه‌ڵامدا مارک تۆنه‌ر گوتی: ''ئه‌مڕۆ دۆخه‌که جیاوازه. له‌ئێستادا حکوومه‌تێکی هه‌ڵبژێردراو له‌عێراق بوونی هه‌یه''.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن