ئابووری
عێراق و ئەمریکا ھاریکارییە ھاوبەشەکانیان لە بواری بانکیدا تاوتوێ کرد
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی و بریکاری وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، والی ئیدییمۆ ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتیان لە بوارە دارایی، بانکی و ئابوورییەکاندا تاوتوێ کرد.
ئەمریکا بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت ٥٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرز دەداتە عێراق
دامەزراوەی ھاوکاری دارایی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی لەڕێگەی ئاژانسی گەشەپێدانی نێودەوڵەتی ئەمریکا (USAID) بۆ پێشخستن و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت لە عێراق، ٥٠ ملیۆن دۆلار وەک قەرز دەداتە بانکی نیشتمانی عێراق.
"تێچووی ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی ئێران یەک ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلار بووە"
ئیسرائیل بۆ ڕێگریکردن لە ھێرشەکەی شەوی ڕابردووی ئێران، بڕی یەک ملیار و ٣٥٠ ملیۆن دۆلاری خەرج کردووە.
فەڵەستینییەکان زیاتر خواستیان لەسەر کاڵا و بەرهەمە تورکییەکانە
- خاوەنی مارکێتی تەنور، حوسام حەرباوی: "خەڵکی خواستیان لەسەر کاڵا و بەرهەمە تورکییەکانە و ئەوانیان بەلاوە باشترە، ئەم بەرهەمانە کواڵیتیان بەرزە و تامیان زۆر خۆشە. هەروەها بەرهەمە تورکییەکان بازاڕیان باشە، هەم لە قودس هەمیش لە کەرتی ڕۆژئاوا".