Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
30 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
عەنتاب
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، مەهمەت شیمشەک جەختی لەوەکردەوە کە بنەماکانی ئابووری تورکیا پتەون و بەشێوەیەکی بەهێز بەرەنگاری رووداوەکان دەبێتەوە و رایگەیاند ''ئاستەنگێکی گەورەمان تێپەڕاند، بەڵام سەرەڕای گەورەیی ئاستەنگ و رووداوەکە، دەبینن کە ئاساییبوونەوەیەکی خێرا بە بازاڕەکانەوە دیارە، ئەو ئاستەی لەدەستمانداوە دووبارە بەدەستی دەهێنینەوە''.
شیمشەک لە عەنتاب لەگەڵ پیشەساز و پیاوانی خاوەنکاری شارەکەدا کۆبوویەوە. لەدوای تەوابوونی کۆبوونەوەکەوە کە بەشیوەیەکی داخراو بەڕێوەچوو شیمشەک لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند "تورکیا بەشێوەیەکی خێرا بە پرۆسەی ئاساییبوونەوەدا تێدەپەڕێت".
مەهمەت شیمشەک باسی لەوەکرد کار، نان، هەلی کار و وەبەرهێنان بەردەوام لەو بابەتانەن کە گرنگییان پێدەدەن و رایگەیاند ''بۆچوونمان هەیە سەبارەت بەوەی بە چ شێوازێک وڵاتەکەمان بەرەو پێشەوە بەرین و دیموکراسیمان بەهێز بکەین. سوپاس بۆ خودای گەورە سەقامگیری سیاسیی بەرقەرار بوو''.
شیمشه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه‌دا کە بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و بابه‌ته له‌گه‌ڵ پیاوانی كار و پیشه‌وه‌راندا كۆبوونه‌وه‌یان ئه‌نجامداوه.
ناوبراو به‌م جۆره وه‌ڵامی پرسیارێكی دایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌و زیانانه‌ی هه‌وڵی كوده‌تا به ئابووریی توركیای گه‌یاندووه.
شیمشه‌ك گوتی: "بناغه‌كانی ئابووری توركیا به‌هێز و پته‌ون. ئابووری توركیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز خۆڕاگره له‌به‌رده‌م ئه‌و جۆره شۆكانهدا. مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌مان تێپه‌ڕاند. وه‌ك پێشتر گوتم دیموكراسیی توركیا به‌هێزتره، ئایندهی روونتر و سه‌قامگیریی سیاسی زیاتر جێگیره. بناغهكانمان به‌هێزه و به چاكسازی وڵاته‌كه‌مان زیاتریش پێشده‌خه‌ین. سه‌ره‌ڕای ئه‌و شۆكه گه‌وره‌یه‌ش، وه‌ك ده‌بینن له‌بازاڕدا ئاساییبوونه‌وه‌یه‌كی خێرا به‌دیده‌كرێت. ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستدراوه بهدهستدههێنرێتهوه. له‌به‌رئه‌وه توركیا ته‌ماشای پێشه‌وه ده‌كات و له‌گه‌ڵ گه‌ل وڵاتێكی ئارامتر و سه‌قامگیرتره. پشتیوان به خودا له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا وڵاته‌كه‌مان ده‌بێته ئه‌كته‌رێكی گه‌وره‌تر".