Hawkar Yaseen
19 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
هەولێر- AA
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بەهۆی خۆدزینەوە لە دانی باج، ٢٠ کۆمپانیا دەداتە داگا و رێکاری یاساییان لەدژ دەگرێتە بەر.
لەوبارەیەوە لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریدا هاتووە "لە هەنگاوێکی دیکە چاکسازی بەهۆی نەدانی باج و خۆدزینەوە لە باجدان، بەڕێوبەرایەتی گشتیی باجەکان و خانووبەرەی میری سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری، زیاتر لە ٢٠ کۆمپانیای دا بە دادگایەکی تایبەت تاوەکو رێکاری یاسایان بەرامبەر بگیرێتەبەر".
وەزارەتی دارایی و ئابووری راشیانگەیاندووە کە بۆ لەمەودوا، هەر کۆمپانیا و کەس و لایەنێک خۆیان لە باجدان بدزنەوە رێگای یاسایی توندیان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و بەتوندترین شێوە رووبەڕووی سزای یاسایی دەکرێنەوە.