Muhammet Ali Kemal
12 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 13 کانوونی یەکەم 2016
بەھای دۆلاری ئەمریکی لە تورکیا لەمڕۆوە رووی لەبەرزبوونەوەیەکی خێرا کردووە و دوای ئەوەی سەرلەبەیانی یەک دۆلار بەرامبەربوو بە ٣.٥٠ لیرە، لەئێستادا یەک دۆلار بە ٣.٥٤٦٤ لیرەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.
دوای ئەوەی بۆ ماوەی ٦ ھەفتەی لەسەریەک بەھای دۆلار لەبەرامبەر لیرەی تورکیدا روو لەھەڵکشان بوو، ھەفتەی رابردوو بەلەدەستدانی لەسەدا ٠.٨٧ی بەھاکەی رووی لەدابەزین کرد و یەک دۆلار بەرامبەربوو بە ٣.٤٨٧١ لیرە.
بەڵام لەمڕۆوە دووبارە بەھای دۆلار رووی لەھەڵکشان کردووەتەوە و لەکاتژمێر ١٠:٣٠دا لەسەدا ١.٦ بەرزبووەتەوە و یەک دۆلار بووەتە ٣.٥٤١٥ و یەک یۆرۆش بەرامبەرە بە ٣.٧٤٣٠ لیرەی تورکی.