Firdevs Yüksel
14 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 14 تشرینی یەکەم 2021
ئەنقەرە - AA
لە بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٨٣ دۆلار و ٩٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به‌رزبووه‌وه بۆ ٨٣ دۆلار و ٦٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٨٣ دۆلار و ١٨ سه‌نت ته‌واوكرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ١٠:١٠ەوە نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ بەڕێژهی له‌سه‌دا ٠،٩٣ بەرزبووەتەوە و به ٨٣ دۆلار و ٩٥ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس (WTI)، به ٨١ دۆلار و ١٦ سەنت فرۆشرا.
باس لەوەیش دەکرێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٨٣ دۆلار و ٩٩ سه‌نت بۆ ٨٤ دۆلار و ١٣ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٨٣ دۆلار و ٨٥ سه‌نت بۆ ٨٣ دۆلار و ٧١ سه‌نت بمێنێته‌وه.