Khalid Mejdoub
18 حوزەیران 2026•نوێکردنەوە: 18 حوزەیران 2026
نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی دوو لە سەدا، دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٧٨ دۆلار و نۆ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھەروەھا بە ھەمان شێوە، ھەر ئەمڕۆ، نەوتی خاوی رۆژئاوای تێکساس لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ٢،٢ لە سەدا دابەزینی تۆمار کرد و یەک بەرمیل بە ٧٥ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
ھۆکاری دابەزینی نرخی نەوتی برێنت و خاوی ڕۆژئاوای تێکساس، بۆ ڕاگەیاندنی واژووکردنی یادشتنامەی لێکتێگەیشتنی نێوان واشنتۆن و تاران بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ دەگەڕێتەوە.
دوێنێ چوارشەممە، پاکستان ڕایگەیاندبوو کە ئەمریکا و ئێران بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی "یاداشتنامەی ئیسلام ئاباد"یان بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوانیان واژوو کردووە.