Bestami Bodruk
07 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 09 تشرینی یەکەم 2020
دياربەكر - AA
لە ماوەى ڤايرۆسى كۆروناى نوێ خواست لەسەر دروستكردنى بەرهەمەكانى زستان بە رێگەى خۆماڵى زياديكردووە.
لە دەزگاى خزمەتگوزارييەكانى خواردن و خواردنەوە سەربە پەيمانگاى پێگەياندن لە دياربەكر، وشككردنەوەى سەوزە و ميوە، بەرهەمەكانى وەكو خواردنى لە قوتونراو، دۆشاو، تورشيات و مرەبا، بە شێوازى خۆماڵى ئامادەدەكرێت و دەفرۆشرێت.
بەرێوەبەرى پەيمانگاكە، ئايشە ئاديگوزەل لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو باسى لەوە كرد كە بابەتەكانى ئەم ساڵيان وەكو ئامادەكارى بۆ زستان راگەياندووە و كارەكانيان بە شێوەيەكى چڕ بەردەوامە.
ئاديگوزەل سەرنجى خستە سەر ئەوەى كە بەتايبەتى لە ماوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كە هەموو جيهانى تەنيوە، خەڵك لە تەندروستى و خۆراكى سرووشتى تێگەيشتووە و گوتى، "ئێمە بۆ دروستكردنى ئەم هۆشيارييە لە دەزگاكەمان رێكارە خۆماڵييەكانمان خستە بوارى جێبەجێكردنەوە. بە هەمان ئەو شێوازە خۆماڵييەى كە دايکان و داپیرانمان مرەبا، وشكراوە و تورشياتيان درووستدەكرد لێرە ئامادەيدەكەين".
دياربەكر - AAلە ماوەى ڤايرۆسى كۆروناى نوێ خواست لەسەر دروستكردنى بەرهەمەكانى زستان بە رێگەى خۆماڵى زياديكردووە.لە دەزگاى خزمەتگوزارييەكانى خواردن و خواردنەوە سەربە پەيمانگاى پێگەياندن لە دياربەكر، وشككردنەوەى سەوزە و ميوە، بەرهەمەكانى وەكو خواردنى لە قوتونراو، دۆشاو، تورشيات و مرەبا، بە شێوازى خۆماڵى ئامادەدەكرێت و دەفرۆشرێت.بەرێوەبەرى پەيمانگاكە، ئايشە ئاديگوزەل لە لێدوانێكيدا بۆ پەيامنێرى ئاژانسى ئانادۆڵو باسى لەوە كرد كە بابەتەكانى ئەم ساڵيان وەكو ئامادەكارى بۆ زستان راگەياندووە و كارەكانيان بە شێوەيەكى چڕ بەردەوامە.ئاديگوزەل سەرنجى خستە سەر ئەوەى كە بەتايبەتى لە ماوەى ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19) كە هەموو جيهانى تەنيوە، خەڵك لە تەندروستى و خۆراكى سرووشتى تێگەيشتووە و گوتى، "ئێمە بۆ دروستكردنى ئەم هۆشيارييە لە دەزگاكەمان رێكارە خۆماڵييەكانمان خستە بوارى جێبەجێكردنەوە. بە هەمان ئەو شێوازە خۆماڵييەى كە دايکان و داپیرانمان مرەبا، وشكراوە و تورشياتيان درووستدەكرد لێرە ئامادەيدەكەين".ئاديگوزەل ئاماژەى بەوەش كرد كە بەرهەمەكانيان لە رێگەى ماڵپەڕەكان و تۆڕەكۆمەڵايەتييەكانەوە دەفرۆشرێت.مامۆستاى بابەتى خزمەتگوزارى خواردن و خواردنەوە، گولدەن بوڵوت دوراك، ئەوەى راگەياند كە ئامادەكارييەكانى زستان يەكێكە لەو تايبەتييانەى كە ئانادۆڵو جيادەكاتەوە.دوراک گوتى: "لە ماوەى پەتای کۆرۆنادا ئەوە بەدەركەوت كە پاراستنى سستەمى بەرگريكردن زۆر گرنگە. سەرچاوەى سەرەكى ئەمەش خۆراكى تەندروستە. كاردەكەين بۆ ئەوەى بە درێژايى زستان خواردنى تەندروستر و خۆماڵى بە كاربهێندرێت. دۆشاوى تەماتە و بيبەر، وشككردنەوەى سەوزە و ميوە، خواردنى لە قوتونراو، تورشيات، سوێکردن و قاورما لەو بەرهەمانەن كە ئامادەى دەكەين". ( Bestami Bodruk - ئاژانسی ئانادۆڵو )
ئاديگوزەل ئاماژەى بەوەش كرد كە بەرهەمەكانيان لە رێگەى ماڵپەڕەكان و تۆڕەكۆمەڵايەتييەكانەوە دەفرۆشرێت.
مامۆستاى بابەتى خزمەتگوزارى خواردن و خواردنەوە، گولدەن بوڵوت دوراك، ئەوەى راگەياند كە ئامادەكارييەكانى زستان يەكێكە لەو تايبەتييانەى كە ئانادۆڵو جيادەكاتەوە.
دوراک گوتى: "لە ماوەى پەتای کۆرۆنادا ئەوە بەدەركەوت كە پاراستنى سستەمى بەرگريكردن زۆر گرنگە. سەرچاوەى سەرەكى ئەمەش خۆراكى تەندروستە. كاردەكەين بۆ ئەوەى بە درێژايى زستان خواردنى تەندروستر و خۆماڵى بە كاربهێندرێت. دۆشاوى تەماتە و بيبەر، وشككردنەوەى سەوزە و ميوە، خواردنى لە قوتونراو، تورشيات، سوێکردن و قاورما لەو بەرهەمانەن كە ئامادەى دەكەين".