Sinan Balcıkoca
12 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2020
بیلەجیک - AA
وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا، فاتیح دۆنمەز رایگەیاند ''کاراکتەرە دەرەکیيەکانی ناوچەکە کە هیچ ماف و حەقێکیان نییە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، ئەگەر ئارەزووەکانيیان کە رۆڵبینینی رێبەرایەتیە لە یەکێتییەکەدا ببێتە هۆی هەڵسوکەوتی نابەرپرسانە، ئەوا بە دڵنیاییەوە بەرپرچیان دەدرێتەوە''.
لە چوارچێوەی ٧٣٩هەمین یادی غازی ئەرتوغروڵ و ئاهەنگەکانی یۆرکدا، دۆنمەز سەردانی بیلەجیک-ی کرد و، بەشداری کرد لە رێوڕەسمێکدا.
دۆنمەز لە گوتارێکیدا باسی لە پەرەسەندنەکانی خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست کرد و، رایگەیاند: ''کاراکتەرە دەرەکیيەکانی ناوچەکە کە هیچ ماف و حەقێکیان نییە لە خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا، ئەگەر ئارەزووەکانيیان کە رۆڵبینینی رێبەرایەتیە لە یەکێتییەکەدا ببێتە هۆی هەڵسوکەوتی نابەرپرسانە، ئەوا بە دڵنیاییەوە بەرپرچیان دەدرێتەوە''.
سەبارەت بە کارەکانی هەڵکەندن، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا دۆنمەز رایگەیاند: ''رۆژانی وەرگرتنی مژدەی نوێ لە دەریای رەش و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاستەوە نزیکە''.