Zeynep Çetinkaya
24 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2021
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیا رایگه‌یاند له رێگای میكانیزمی پاراستنی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دراوی به‌سووی خه‌وێندراویان به لیره هه‌یه و هه‌ژماری به‌شدارییان هه‌یه له توركیا و به راستی له توركیا ده‌ژین سوودمه‌ند بن، زیاتر له جارێك له رێگای ئه‌م میكانیزمه‌وه ده‌توانن سوودمه‌ند ببن و سنووری به‌رز و نزم دانانرێت.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه و دارایی توركیا له‌باره‌ی بنه‌ماكانی میكانیزمی پاراستنی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی رایگه‌یاند بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی دراوی به‌سووی خه‌وێندراویان به لیره هه‌یه و هه‌ژماری به‌شدارییان هه‌یه له توركیا و به راستی له توركیا ده‌ژین سوودمه‌ند بن، زیاتر له جارێك له رێگای ئه‌م میكانیزمه‌وه ده‌توانن سوودمه‌ند ببن و سنووری به‌رز و نزم دانانرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "له‌لایه‌ن بانكی ناوه‌ندیی توركیاوه دیاریكردنی كه‌مترین رێژه‌ی سووی بانكه‌كان بۆ جێبه‌جێكردنی هه‌ژماره‌كانی ئه‌وانه‌ی دراوی به‌سووی خه‌وێندراو، له رێژه‌ی گێڕانه‌وه‌ی سووی ماوه یه‌ك هه‌فته نایه‌ته خوار. بانكه‌كان ئه‌وپه‌ڕی ده‌توانن به‌رزترین رێژه‌ی سو‌و ٣٠٠ نمره له‌سه‌رووی كه‌مترین رێژه‌ی سو‌و دابنێن".