Khalid Mejdoub
21 تەمووز 2026•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2026
نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،٥ لە سەدا و نرخی ئۆنسەیەکی زیو بەڕێژەی ٤،٥ لە سەدا بەرزبوونەوەیان تۆمار کرد.
ئەمڕۆ سێشەممە نرخی ئۆنسەیەکی زێڕ لە بازاڕەکانی جیھاندا بەڕێژەی ١،٥ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە چوار ھەزار و ٧٧ دۆلار.
ھەروەھا ھەر ئەمڕۆ، نرخی ئۆنسەیەکی زیو لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٤،٥ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ٥٩ دۆلار و حەوت سەنت.
ھەر ئەمڕۆ سێشەممە، ئۆنسەیەکی پلاتنیۆم لە بازاڕەکاندا بەڕێژەی ٢،٤ لە سەدا بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و گەیشتە ھەزار و ٦٤١ دۆلار.
بەرزبوونەوەی نرخەکانی زێڕ، زیو و پلاتنیۆم لە بازاڕەکاندا بەردەوامی گرژییەکان لە دوورگەی ھورمز دەگەڕێتەوە.