Firdevs Yüksel
17 ئادار 2021•نوێکردنەوە: 17 ئادار 2021
ئیستانبوڵ- AA
بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٢ سەنت لە بازاڕە جیهانییەکاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٦٨ دۆلار و ٩٤ سەنت و رۆژەکەی بە ٦٨ دۆلار و ٣٩ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ١٠:٠٩ی ئەمڕۆ، نرخەکان بە رێژەی سەدا ٠،٥٨ بەرزبوونەوەیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٢ سەنت فرۆشرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٥ دۆلار و ١٩ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا بۆ کەمتر لەو رێژەیەی پێشبینی دەکرا، رۆڵێکی گرنگی لە بەرزبوونەوەی نرخەکاندا هەیە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئینستیتۆی نەوتی ئەمریکا، یەدەگەکانی نەوتی ئەو وڵاتە، هەفتەی رابردوو، بەراورد بە هەفتەی پێشتر یەک ملیۆن بەرمیل کەمی کردووە لە کاتێکدا وا پێشبینی دەکرا کە یەدەگەکان ٢،٧ ملیۆن بەرمیل زیادبکەن.
لە لایەکی دیکەشەوە هەڵپەساردنی بەکارهێنانی ڤاکسینی Oxford–AstraZeneca لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەورووپا، کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاساییبوونەوەی نرخی نەوت دروستکردووە و رێگرە لە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخەکان.
پێشتر ئەڵمانیا، فەڕەنسا، ئیسپانیا، ئیتاڵیا، دانمارک، هۆڵەندا، نەرویج و ئیرلاند بەکارهێنانی ڤاکسینی Oxford–AstraZenecaیان هەڵپەساردبوو.
دوێنێش سوید، بەهۆی ئەوەی مەترسییەکانی تووشبوون بە خوێنبەربوونی مێشک و مەینی خوێن لە خوێنبەرەکان زیاتر دەکات، بەکارهێنانی ڤاکسینی Oxford–AstraZenecaی هەڵپەسارد.