Gülşen Çağatay
30 ئاب 2021•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2021
ئەنقەرە- AA
لە بازاڕەکانی جیهاندا، نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت گەیشتە ٧١ دۆلار و ٦٨ سەنت.
رۆژی هەینی نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت تا ٧١ دۆلار و ١٧ سەنت دابەزی و رۆژەکەی بە ٧٢ دۆلار و ٧٠ سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٢٢ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخەکان بەڕێژەی سەدا ١،٤٠ دابەزینیان بەخۆوەبینی و بەرمیلێک خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٦٨ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٦٨ دۆلار و ٣٦ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
نرخی نەوت دوو هەفتە بەرلە ئێستا، نزیکەی سەدا نۆ دابەزی، بەڵام تا رۆژی هەینی هەفتەی رابردوو، نزیکەی سەدا نۆ نرخەکان بەرزبوونەوە.
نیگەرانییەکان لە کاریگەری نەرینی شەپۆلی دەلتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان، تا ئێستا کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی نەوت هەیە.
بەڵام لە رۆژانی رابردوودا، هەواڵی ئەوە بڵاوبووەوە کە ئابووری چین دەستی بە گەڕانەوە بۆ ئاستی ئاسایی خۆی کردووەتەوە و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دروست کرد.
بەهەمان شێوە کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوت لە کەنداوی مەکسیک بەهۆی مەترسی گەردەلوولەوە چۆڵ کراون و ئەمەش هۆکارێکی دیکەی بەرزبوونەوەی نرخەکانە.
لە لایەکی دیکەشەوە کۆمپانی بەیکەر هیوز تایبەت بە خزمەتگوزاریی کێڵگە نەوتییەکان لە راپۆرتی هەفتانەیدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە ژمارەی سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرەنەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا لە هەفتەی ٢١-٢٧ی ئابدا بەراورد بە هەفتەی پێشتر، پێنج دانە زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٤١٠ سەکۆ.
لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا، سەکۆکانی هەڵکەندنی بیرەنەوت لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئهمریكا ٢٣٠ سەکۆ زیادی کردووە.