Hüseyin Erdoğan,Mohammed Baqi Hussein
18 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 18 تەمووز 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت به 48 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
دوێنێ نرخی نه‌وتی برێنت به 49 دۆلار و 2 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و به‌رزترین نرخی رۆژ بریتی بوو له 49 دۆلار و 23 سه‌نت.
به‌یانیی ئه‌مڕۆش نرخه‌كه به 48 دۆلار و 41 سه‌نت ده‌ستی پێكرد و كاتژمێر 10:05 ی پێش نیوه‌ڕۆ به 48 دۆلار و 30 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
هاوكات نه‌وتی خاوی تێكساس به 45 دۆلار و 90 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.
شاره‌زایان پێیان وایه له وەرزی هاویندا خواستی زۆری پاڵاوگه‌كان هاوكارده‌بێت بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت.