Övünç Kutlu,Mohammed Baqi Hussein
10 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2018
نیویۆرك - AA
نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی برێنت گه‌یشته سه‌رووی 69 دۆلاری ئه‌مریكی.
نرخی خاوی برێنت به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 2،2 به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و كاتژمێر 05:15 ئێواره‌ی دوێنێ به‌كاتی گرینچ، گه‌یشته 69 دۆلار و 28 سه‌نت و به‌رزترین ئاستی له شەشی ئایاری 2015ه‌وه تۆمار كرد.
هاوكات نرخی خاوی تێكساس-یش به‌ڕێژه‌ی سه‌دا 2،8 به‌رزبووه‌وه و كاتژمێر 04:45 سه‌رله ئێواره‌ی دوێنێ به‌كاتی ناوخۆی ئه‌مریكا، گه‌یشته 63 دۆلار و 47 سه‌نت و به‌رزترین ئاستی له نۆی كانوونی یه‌كه‌می 2014 ه‌وه تۆمار كرد.
شاره‌زایان ئاماژه به درێژكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی رووسیا و ئۆپێك ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت تا كۆتایی ئه‌مساڵ و ئه‌مه‌ش به كه‌مكردنه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی بڕێكی زیاتر نه‌وت له بازاڕه‌كانی جیهاندا، رۆڵی كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان.
له لایه‌كی دیكه‌وه شاره‌زایان هۆشداریی ئه‌وه ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا به‌رده‌وام بێت له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، ئه‌گه‌ری هه‌یه سه‌رله‌نوێ دابه‌زینه‌وه‌ی نرخه‌كان ده‌ست پێ بكاته‌وه.
له ئێستاشدا نرخه‌كان له چاوه‌ڕوانیی ئاشكراكردنی داتای هه‌فتانه‌ی بازاڕه‌كانی ئه‌مریكادایه كه سبه‌ی ئاشكرا ده‌كرێت.