Ramal Abdullah Mahmood
07 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2017
ئەنقەرە – AA
بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی نەوتی خاوی ئەمریکا، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بۆ ٤٧.٤٦ دۆلار دابەزی.
دوێنێ لەکاتی کردنەوەی بازاڕدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٤٨.٢٥ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەرزترین نرخیشی لە رۆژدا بۆ ٤٩.١٥ دۆلار بەرزبۆوە. ئەمڕۆش نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە ٤٧.٧٢ دۆلار دەستی پێکرد. کاتژمێر ٠٩:٣٨ لە سەدا ٠.٥٤ نرخەکەی لەدەستدا و بۆ ٤٧.٤٦ دۆلار دابەزی. لە هەمان ئەو کاتانەدا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی باکووری تیکساس بە ٤٤.٩٧ دۆلار فرۆشرا.
بە بەراورد لەگەڵ هەفتەی رابردوو، بەرهەمهێنانی نەوت لە ئەمریکا بەتێکڕایی رۆژانە ٨٨ هەزار بەرمیل زیادی کردووە و گەیشتووەتە ٩ملیۆن و ٣٤ هەزار بەرمیل.