Sarmand Hameed
13 تشرینی یەکەم 2022•نوێکردنەوە: 13 تشرینی یەکەم 2022
هەولێر - AA
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێرشی مووشەکیی کرایە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە ناحیەی قادر کەرەم سنووری قەزای چەمچەماڵ سەربە پارێزگای سلێمانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست ئاژانسی ئانادۆڵو كهوتوون، لە سەرچاوەیەکی نادیارەوە ژمارەیەک مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی کێڵگەکە کراوە.
ئهوهش زانراوە کە مووشەکەکان لە ناوچەکانی نزیک لە کێڵگەکە کەتوونەتە خوارەوە، هێرشەکە هیچ زیانێکی بە کێڵگەکە نەگەیاندووە و کاریگەری نەکردووەتە سەر کارەکانی.
ههروهها بەهۆی هێرشە مووشەکییەکەوە پووش و پەڵاشی دەوروبەری کێڵگەکە گڕی گرتووە و دووکەڵ بەرزبووەتەوە.
تا ئێستا هیچ راگەیەندراوێکی فەرمی لەبارەی هێرشەکەوە بڵاونەکراوەتەوه و هیچ لایەنێکیش هێرشهكهی له ئهستۆ نهگرتووه.
هاوکات هێزە ئەمنییەکان لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی سەرچاوەی ئاراستەکردنی مووشەکەکان و ئەو لایەنەی کە هێرشەکەی ئەنجامداوە، دەستپێکردووە.