Hemın Othman Mohammed,Muhammet Ali Kemal
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 17 حوزەیران 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
رێكخراوی هاریكاری ئابووریی هه‌شت وڵاته پێشكه‌وتووه ئیسلامییەكه کە بە D-8 ناسراوە، له 20ـه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنیدا دووباره هه‌لی هاریكاری ئابووریی له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامدا هێنایه‌وه رۆژه‌ڤ كه گه‌شه‌ی ئابوورییان به‌بڕی 3.7 تریلیۆن دۆلاره.
سكرتێری گشتیی رێكخراوه‌كه، سه‌ید عه‌لی محه‌مه‌د موسه‌وی، له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی له‌وه كرد كه بواری له پێشینه‌ی رێكخراوه‌كه چالاكی ئابوورییه.
سه‌ید عه‌لی محه‌مه‌د موسه‌وی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌و به‌رواره‌ی كه رێكخراوه‌كه دامه‌زرا قه‌باره‌ی بازرگانی 20 ملیۆن دۆلار بووه و، گوتی: "ئه‌مڕۆ قه‌باره‌ی بازرگانی نێوان وڵاتانی ئه‌ندام 120 ملیار دۆلاره. سه‌رده‌مێك گه‌یشتینه 150 ملیار دۆلار، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌ی ناوچه‌كه‌وه بازرگانییه‌كه‌مان له ئاستی 120 ملیار دۆلاره. له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ندامدا ئامانجمان ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ساڵی داهاتوو قه‌باره‌ی بازرگانی بگاته 500 ملیار دۆلار".
موسه‌وی باسی لەوەکرد رێکخراوەکە ١٠ ساڵی یەکەمی لەرێگەی هەماهەنگیی سیاسییەوە تێپەڕاندووە و سکرتاریەتی رێکخراوەکە لە ساڵی ٢٠٠٩دا دامەزراوە، لەو ساڵەشەوە بەرەوپێشچوونی بەرچاوی بەخۆوە دیوە بەڵام بەهۆی ئەو سزایانەی بەسەر ئێران‌دا سەپێنرا و ئەو کێشانەی ناوچەکەی گرتەوە، چالاکییەکانی رێکخراوەکە لە ناوچەکە کاریگەریی نەرێنی کەوتەسەر.
سكرتێری گشتیی رێكخراوه‌كه باسی لەوەشکرد بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییەکان، وڵاتانی ئەندامی رێکخراوەکە پێویستییان بە هاوکاری زیاتری تورکیا هەیە بەتایبەت کە ئەو وڵاتە میوانداریی لە سکرتاریەتی رێکخراوەکە دەکات و گوتی: ''بەراستی پێویستمان بەهاوکاریی زیاترە. تکای تایبەتیم لە سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەیە کە بۆ ٩یەمین لووتکەی D-8، بەروار و شوێن دیارییبکات. پێویست وابوو لووتکەکە لە ساڵی ٢٠٠٤دا بەڕێوەبچێت بەڵام دواکەت. لەئێستادا چاوەڕێی دیاریکردنی شوێن و بەروار دەکەین لەلایەن تورکیاوە''.