Mazın Asad
15 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە دۆزی کوشتنی سەرنووسەری رۆژنامەی ئاگۆس ھرانت دیک، چوار گومانلێکراو دەستبەسەر کرا کە لە نێوانیاندا فەرماندەی جەندرمەی ترابزۆن عەقید عەلی ئۆز ھەیە.
لێکۆڵینەوەکانی دۆزی کوشتنی دینک لە لایەن داواکاری گشتی تاوانەکانی تیرۆر لە ئیستانبوڵ گۆکاڵپ کۆکچو بەڕێوە دەچێت و ئەمڕۆ لە دادگای تاوانی دووی ئێشکگری ئیستانبوڵ لێپێچنەوە لەبارەی حەوت گومانلێکراو بەڕێوە چوو.
دادگاکە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراو تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی" بڕیاری دەستبەسەرکردنی فەرماندەی پێشووی جەندرمەی ترابزۆن عەقید عەلی ئۆز و کارمەندی پێشووی ھەواڵگری جەندرمەی ترابزۆن فەیسەڵ شاھین، کارمەندانی پێشووی فەرماندەیی جەندرمەی ئیستانبوڵ ئەجەڤیت ئەمیر و ئایدەم ساریگۆل دەرکرد.