Ahmet Furkan Mercan
31 تشرینی یەکەم 2019•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2019
ئەنقەرە ـ AA
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، لە راگەیەندراوێکدا ئیدانەی ئەو بڕیارەی کرد کە فەرەنسا لەدژی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی پەسەندی کردووە، لە راگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "زۆر بە روونی ئاشکرایە کە ئەم بریارەی فەڕەنسا پاش بێ ھیواییان دەرچووە لە درووستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە باکووری سووریا".
لە راگەیەندراوە فەرمییەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیادا ھاتووە: "زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو بڕیارەی ئەنجوومەنی گشتیی و ئەنجومەنی پیرانی فەرەنسا دەکەین لە دژی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی و رەتی دەکەینەوە. زۆر بە روونی ئاشکرایە کە ئەم بریارەی فەرەنسا پاش بێ ھیواییان دەرچووە لە درووستکردنی دەوڵەتێکی تیرۆریستی لە باکووری سووریا".
راگەیەندکراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، سەرنجی بۆ سەر ئەوە راکێشا کەوا حکوومەت و پەرلەمانی فەڕەنسا بەم ھەنگاوەیان لایەنگری پەیەدە/یەپەگەیان کرد کە باڵی سوریای پەکەکەیە و ھەرئەم رێکخراوە لەلایەن یەکێتی ئەورووپاوە بە رێکخراوێکی تیرۆریست ناسێنراوە. ھەروەھا سەرسوڕمانی لە بڕیارەکەی نیشان نەداوە، چونکە ئەگەر پەرلەمانی وڵاتێک لە کۆشکی ئێلیزێ پێشوازی لە سەردەستەکانی تیرۆر بکات، ئەو ھەڵوێستەیان ھیچ سەرسوڕھێنەر نییە بۆ تورکیا.
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە تورکیا سەرەڕای چەندینجار ئاگادارکردنەوەی ھاوپەیمانەکانی لە ھاوبەشی و ھاوکاریی کردنی پەیەدە/یەپەگە، بەڵام لەبەرامبەر ئەمەدا فەڕەنسا لەژێر ناوی بەرەنگاربوونەوەی داعش یارمەتی و پشتگیری پەیەدە/یەپەگەی دەکرد کە ئەم رێکخراوە ھەڕەشەی سەرەکین بۆ سەر ئاسایشی نیشتیمانی تورکیا.