Abdullah Shukur
27 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 28 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
ژمارەیەک لە ھاووڵاتیانی تورکیا بەمەبەستی وێنەگرتن، روویان کردە پردی یەڤوز سوڵتان سەلیم کە وەک پردی سێیەم لە گەرووی ئیستانبوڵ بنیاتنراوە و دوێنیش بە رووی ھاووڵاتیان دا کرایەوە.
ھاوکات دوو ھاوسەری نوێ بە ناوەکانی خەدیجە و عەبدوڵا توران پێش ئاھەنگی پێكێنانی ژیانی هاوسەرێتیان ھاتنە سەر پردەکە و وێنەی یادەوەریان گرت.
عەبدوڵا توران بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو گوتی: "بەراستی خزمەتێکی گەورەیە. ئەم پردە جێگەی بایەخە. لە ھەمان کاتیش ھاوسەرگیری دەکەم، دەمەوێت ئەم بیرەوەریانە لە داھاتوودا بۆ نەوەکان بگێڕمەوە.
لە لایەکی دیکەش کەسێک بە ناوی عەلی ھاسپۆڵاتلی لەگەڵ ھاوسەرەکەی لە ئۆتۆمبێڵ ھاتە خوارەوە و ھەڵپەرکێی لەسەر پردەکە کرد و سوپاسی ھەموو لایەکی کرد بۆ پێشکەشکردنی ئەم خزمەتگوزاریە.