Burak Karacaoğlu,Mazın Asad
10 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2018
ئیدلب - AA
سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتوندا لە رۆژئاوای عەفرین، گوندی دەیر بەڵوت-یان لە پەیەدە/پەکەکە پاککردەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ناوچەکە دەستی کەوتووە، سوپای تورکیا و سوپای سووریای ئازاد لە رۆژئاوای عەفرین، گوندی دەیر بەڵوت-یان لە پەیەدە/پەکەکە رزگار کرد کە دەکەوێتە باشووری شارەدێی جیندەرەس.
لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەوە کە لەلایەن سوپای تورکیا بەڕێوەدەبرێت و سوپای سووریای ئازاد پشتیوانیی لێدەکات، لە کۆی پێنج شارەدێ تا ئێستا ناوەندی شارەدێیەک، ٣٠ی گوند، شەش ناوچەی نیشتەجێبوون کە سێیان گوندن لەگەڵ ١٣ چیا و گردی ستراتیجیی، کۆنترۆڵکراونەتەوە.