Mazın Asad
23 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2016
ئاگری
كۆشكی ئیسحاق پاشا دوای كۆشكی تۆپ كاپی له ئیستانبوڵ، به گه‌وره‌ترین كۆشك داده‌نرێت و له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما، گه‌شتیارێكی زۆری ناوخۆ و بیانی سه‌ردانی كۆشكه‌كه ده‌كه‌ن و كاتێكی خۆش به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
كۆشكی ئیسحاق پاشا 100 كلیۆمه‌تر له ناوه‌ندی شاری ئاگری دووره و له سه‌رده‌می ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی به‌شێوه‌ی ئه‌ندازه‌یی كاریگه‌ری دروست كراوه كه بووه‌ته جێگه‌ی بایه‌خی گه‌شتیارانی ناوخۆ و بیانی. هاوكات له‌كاتی ئاماده‌كاریی بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگێری دیمه‌نی كۆشكه‌كه مێژووییه‌كه بووه‌ته شوێنی وێنه‌گرتن.
پارێزگاری ئاگری، مو‌سا ئشن له لێدوانێكی بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند به‌هۆی دیمه‌نی سرووشتی و شوێنه مێژووییه‌كانی شاره‌كه، ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ گه‌شتیاران دروست كردووه.
ئشن ئاماژه‌ی به‌وه دا كه له پێناو گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رتی گه‌شتیاری له شاره‌كه چه‌ند پرۆژه‌یان جێبه‌جێ كردووه و گوتیشی: "شوێنه‌كانی وه‌ك كۆشكی ئیسحاق پاشا، چاڵی میتیۆر، ئه‌شكه‌وتی بوز، ژێرپێی كه‌شتی نوح، مه‌زارگه‌ی ئه‌حمه‌دی خانی، ده‌ریاچه‌ی باڵیك و بازاری دیادین دیمه‌نێكی زۆر جوان به ئاگری ده‌به‌خشێت. له‌م ساڵانه‌ی دواییدا به مه‌به‌ستی ناساندنی شاره‌كه چه‌ندین پرۆژه‌مان له پێشانگاكانی ناوخۆ و ده‌ره‌كی جێبه‌جێ كردووه و به‌و هۆیه‌وه توانیومانه سه‌رنجی گه‌شتیاران بۆ شاره‌كه رابكێشین".
-"ئه‌وه‌ی دێت نایه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه"
یه‌كێك له رابه‌ری گه‌شتیاران به ناوی مه‌سوود تهكینیهر رایگه‌یاند هه‌موو هه‌فته‌یه‌ك به‌هۆی ئه‌و ستانده‌ی له شاری وان ده‌یكه‌نه‌وه، گه‌شتیاری ناوخۆ بۆ كۆشكی ئیسحاق پاشا راده‌كێشن.
-شوێنی بایه‌خی بوك و زاوا
هاوكات بوك و زاواكان به مه‌به‌ستی به‌سه‌ربردنی كاتێكی خۆش له‌كاتی ئاماده‌كاریی بۆ هاوسه‌رگێری، سه‌ردانی كۆشكی ئیسحاق پاشا ده‌كه‌ن.
بوك و زاواكان پێش ئاهه‌نگێران، سه‌ردانی كۆشكی ئیسحاق پاشا ده‌كه‌ن و لێره‌دا وێنه‌ی نایاب ده‌گرن.