Mohammed Baqi Hussein
25 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 26 ئەیلوول 2016
هاتای
كۆرسی میوزیكی شارستانییه‌ته‌كانی ئه‌نتاكیه كه به زمانه جیاجیاكان سروود و گۆرانی بۆ ئاشتی و گه‌شبینی ده‌ڵێن، هەردوو زمانی رۆمانی و چهركهزییان زیادكردووه و له‌ئێستادا به 14 زمان گۆرانی بۆ ئاشتی ده‌ڵێن.
كۆرسه‌كه نوێنه‌ری سێ ئایینی ئاسمانی و شه‌ش مه‌زهه‌بی تێدایه و به‌ئامانجی گه‌یاندنی كولتوری پێكه‌وه‌ژیانی توركیا به هه‌موو مرۆڤایه‌تی، ره‌نگاوڕه‌نگیی زمانه‌كانیان زیاتر كردووه.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی كۆرسی میوزیكی شارستانییه‌ته‌كانی ئه‌نتاكیه، یڵماز ئۆزفرات لهڕوونكردنهوهیهكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، بێ ئه‌وه‌ی جیاوازی بكه‌ن له‌نێوان تورك، كورد، لاز، چه‌ركه‌ز، مه‌سیحی، یه‌هودی و مسوڵماندا، هۆنراوه‌ی سروود و گۆرانییه‌كان هه‌ڵده‌بژێرن.
ئۆزفرات رایگه‌یاند، ئه‌مساڵ دوو زمانی دیكه بۆ لیستی زمانه‌كان زیادده‌كه‌ن.
ئۆزفرات گوتی: "كۆرسه‌كه وه‌ك نوێنه‌ری سێ ئایینه ئاسمانییه‌كه به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی په‌یامی پێكه‌وه‌ژیان به هه‌موو جیهان، به زمانه‌كانی توركی، كوردی، ئه‌رمه‌نی، عیبری، فەڕه‌نسی، ئینگلیزی و عه‌ره‌بی گۆرانی ده‌ڵێن و ئه‌مساڵ هەردوو زمانی چه‌ركه‌زی و رۆمانیشمان بۆ زیادكردووه".