Mohammed Baqi Hussein
30 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2016
عوسمانییه
وه‌رزی ئاماده‌كردنی دۆشاوی بیبه‌ر له ناوچه‌ی چوكورۆڤا ده‌ستی پێكرد كه به سه‌ختییه‌كی زۆر ئاماده‌ده‌كرێت و پێكهاته‌یه‌كی گرنگی سه‌ر سفره و خوانهكانه له توركیا.
بیبه‌ری سوور كه ساڵانه له مانگی ته‌مووزه‌وه پێده‌گات و تا مانگی ئهیلوول به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌م وه‌رزه‌دا ده‌كرێت به دۆشاو.
له‌ناو گه‌ڕه‌كه‌كانی چوكورۆڤا ئامێری تایبه‌ت بۆ هاڕینی بیبه‌ره‌كه دانراوه. بیبه‌ره سووره‌كه دوای هاڕین له‌سه‌ر نایلۆن له‌سه‌ر بانی ماڵه‌كان و له‌به‌ر تیشكی خۆردا هه‌ڵده‌خرێت.
دواتر خوێ و رۆنی زه‌یتی بۆ زیاد ده‌كرێت و جارێكی دیكه لهئامێرهكه ده‌درێته‌وه و ده‌كرێته شووشه و قوتوی تایبه‌ت و ئاماده‌ده‌كرێت بۆ فرۆشتن.
سه‌رۆكی ژووری كشتوكاڵی قادرلی، حه‌نیفی ئیسپیر له‌لێدوانێكیدا بۆ ئه‌نادۆڵو رایگه‌یاند، بیبه‌ری چوكورۆڤا پێگه‌یشتووه و دۆشاوی بیبه‌ر له بازاڕه‌كانی شاردا كیلۆگرامێکی به یەک لیره و یه‌ك و لیره و نیو ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ئیسپیر گوتی: "وه‌رزی به‌رهه‌مهێنانی دۆشاوی بیبه‌ر له چوكورۆڤا له‌مانگی ته‌مووزه‌وه ده‌ستپێده‌كات و تا كۆتاییه‌كانی ئهیلوول به‌رده‌وام ده‌بێت. له‌م وه‌رزه‌دا سه‌ربانی ماڵه‌كان به دۆشاوی بیبه‌ری سوور ده‌نه‌خشێنرێت. دروستكردنی دۆشاوی بیبه‌ر یه‌كێكه له نیشانه‌كانی هاریكاری و پێكه‌وه ژیان له ئانادۆڵو. خێزانه‌كان له درووستكردنی دۆشاودا هاوكاریی یه‌كتری ده‌كه‌ن و باری شانی یه‌كتری سووك ده‌كه‌ن".
جووتیارێك به‌ناوی مه‌همه‌ت عه‌لی باڵڵی ده‌ڵێت، له 100 كیلۆگرام بیبه‌ر 15 بۆ 20 كیلۆگرام دۆشاو به‌رهه‌مده‌هێنرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌یشدا كه دۆشاوی ده‌ستكرد هه‌م تامی خۆشتره و هه‌م هه‌رزانتریشه.