Elif Özlem Çelikler,Uğur Ulu,Abdullah Shukur
26 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2019
بورسا - AA
لە ئەنجامی روودانی تەقینەوەیەک دواتر کەوتنەوەی ئاگر لە ناوەندی بەرھەمھێنانی پۆلستەر لە شارۆچکەی یڵدرم سەر بە ناوەندی شاری بورسا، دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و سێ کرێکاریش برینداربوون.
تەقینەوەیەک بە ھۆکارێکی نەزانراو لە ناوەندێکی بەرھەمھێنانی پۆلستەر لە ناوچەی پیشەسازی شارۆچکەی یڵدرم روویدا و پاشانیش ئاگر لەو شوێنە کەوتەوە.
ژمارەیەکی زۆری تیمی فریاکەوتن رەوانەی شوێنەکە کران و ئاگرەکە کوژێنرایەوە.
دواتر بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانە کران، بەهۆی سەختی برینەکانیان دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا و سێ کرێکاری دیکەش برینداربوون.