Zana Natık Kerem
11 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 16 مای,س 2018
ریاز ــ AA
راگەیەنرا کە بەرگری ئاسمانی سعوودیە، مووشەکێکی بالیستی لە ناوچەی جازان باشووری ئەو وڵاتە تێکشکاندووە.
کەناڵی فەرمی ئەخبارییەی سعوودیە بڵاوی کردووەتەوە، ھێزی بەرگری ئاسمانی سعوودیە، مووشەکیکی بالیستی کە لە لایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی ناوچەی جازان كراووە، تێشکاندووە.
لای خۆیەوە کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە کە میلیشیا حووسییەکان، مووشەکێکی بالیستی جۆری (بەدر ـ ١)یان ئاراستەی سەربازگەیەکی مەشقکردن لە ناوچەی جازان کردووە.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو، بەرگری ئاسمانی سعوودیە چوار مووشەکی بالیستی تێشکاندبوو کە میلیشیا حووسییەکانی ئاراستەی سێ شار لە سعوودیە کردبوو.
پێی ئامارێکی ئاژانسی ئانادۆڵو کە پشتی بە داتا فەرمییەکان بەستووە، سعوودیە رایگەیاندووە کە لە ٢٦ی ئاداری رابردووە تا ئێستا، ٣٣ مووشەکی بالیستی تێکشکاندووە کە لە لایەن حووسییەکانەوە ئاراستەکرابوون.
ھەر بە پێی ئەو ئامارە، لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی ھاوپەیمانییەتی عەرەبی لە یەمەن، تا ئێستا ١٣٧ مووشەکی بالیستی لە لایەن حووسییەکانەوە ئاراستەی سعوودیە کراون کە سەرجەمیان تێکشکێنراون.