Mazın Asad
11 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 12 تشرینی دووەم 2016
بەیروت
جێگری سەرکۆماری عێراق، ئەیاد عەلاوی رایگەیاند رووبەڕووبوونەوەی حکوومەتێکی بەھێزی لوبنان بۆ کێشەکانی ناوچەکە و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی گشتی لەو وڵاتەدا، دەرفەتێکی مێژوویی دەڕەخسێنێت.
عەلاوی لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی بۆ وڵاتی لوبنان، لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە تەممام سەلام کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکە، عەلاوی و سەلام کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان لە بینای سەرۆکایەتی وەزیرانی لوبنان لە بەیروت ساز کرد کە تێدا پرسی ناوخۆیی و ناوچەیی خرایە بەرباس و گفتوگۆ.
جێگری سەرکۆماری عێراق خۆشحاڵی خۆی لەمەڕ پێشھاتە سیاسیییەکانی لوبنان دەربڕی و گوتی: "رەوشی ئێستای لوبنان، دەرفەتێکی مێژووییە بۆ سەقامگیری، رێککەوتنی سیاسی و بونیاتنانی دامودەزگاکانی حکوومی".
ھاوکات عەلاوی بانگەوازی یەکگرتوویی و نزیکبوونەوەی بۆ سیاسەتمەدارانی لوبنان کرد.