Hemın Othman Mohammed,Sarmand Hameed
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
ئیستانبوڵ
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌گه‌ڵ بەشێك له رۆژنامه‌نووسان و نوێنه‌رانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندن كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه كه له كۆشكی هوبهری تارابیا به‌شێوه‌یه‌كی داخراو به‌ڕووی راگه‌یاندنه‌كاندا به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا جێگری سه‌رۆكوه‌زیران نومان كورتوڵموش و وه‌زیری وزه و سه‌رچاوه سروشتییه‌كان به‌رات ئاڵبایراك به‌شداریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شه‌نۆڵ كازانجی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ئاژانسی ئانادۆڵو و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسه‌كه، كتێبی "خولهك به خوله‌كی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی" بۆ سهركۆمار ئه‌ردۆغان باس كرد.