Sarmand Hameed
06 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2019
دۆحە - AA
میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی پێشوازی لە سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، مستەفا شەنتۆپ کرد.
ئال سانی لە پەراوێزی کارەکانی ١٤٠ هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی یەکێتی پەرلەمانتارانی نێودەوڵەتی کە لە شاری دۆحە پایتەختی قەتەر بەڕێوەدەچێت، پێشوازی لە شەنتۆپ کرد.
سەرچاوەیەک کە ئامادەی کۆبوونەوەی نێوان میری قەتەر و سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بووە،بە ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند، لە میانی کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و دۆحە کرا و هاوکات جەخت لە گرنگی هەماهەنگی لەنێوان تورکیا و قەتەر کراوەتەوە.
ئەمڕۆ شەممە،١٤٠ هەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتی یەکێتی پەرلەمانتارانی نێودەوڵەتی کە لە شاری دۆحە دەستی بەکارەکانی کرد و تاوەکو ١٠ی ئەم مانگە(نیسان) بەردەوام دەبێت.