Sarmand Hameed
28 تشرینی یەکەم 2018•نوێکردنەوە: 29 تشرینی یەکەم 2018
هەولێر - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی له وه‌زیری به‌رگریی ئیتالیا، ئه‌لیزابێتا ترینتا و شاندێكى یاوه‌رى كرد كه له باڵیۆزی ئیتالیا له عێراق، كۆنسولی ئیتالیا له هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له پله‌دارانى سه‌ربازی پێكهاتبوو.
ماڵپەڕی فەرمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، وێڕاى خۆشحاڵى، ئه‌لیزابێتا ترینتا سوپاسی حكوومه‌ت و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستانی كرد كه بوێرانه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی و داعش بوونه‌وه و به‌رده‌وامیی هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها سوپاسی هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی حكوومه‌تی هه‌رێم و ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانی بۆ هێزه ئیتالییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و به‌نداوی مووسڵ كرد كه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانى وڵاته‌كه‌یه‌وه نۆژه‌ن ده‌كرێته‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى وێڕاى سوپاس و پێ‌زانین بۆ هاوكارییه مرۆیی و سه‌ربازییه‌كانی ئیتالیا بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی دژی داعش و له كاته سه‌خته‌كاندا، ستایشى به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی ئیتالیاى كرد كه له‌و كاتانه‌دا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانی كرد، هه‌روه‌ها سوپاسی ئیتالیای كرد بۆ ناردنی كۆمپانیاكیانیان بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به‌نداوی مووسڵ و پاراستنى عێراق له مه‌ترسییه‌كی گه‌وره.
سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئیتالیا له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ هه‌ر هاوكاری و ئاسانكارییه‌ك نیشان دا.
تاوتوێكردنی دوا پێشهاته‌كانی دۆخی سیاسیی عێراق و پێكهێنانی هه‌ردوو كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تى عێراقی فیدرال و هه‌رێمی كوردستان، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو.