Mazın Asad
13 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 14 حوزەیران 2016
واشنتۆن
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، باراك ئۆباما له‌باره‌ی عومه‌ر مه‌تین كه بكه‌ری په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌ی یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی شاری ئۆلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدا بوو رایگه‌یاند هیچ بەڵگەیەکمان له‌به‌رده‌ست نییه كه ناوبراو له ده‌ره‌وه‌ی رێنمایی بۆ هێرشه‌كه وه‌رگرتبێت.
ئۆباما له نووسینگه‌ی ئۆڤال زانیاریی له‌باره‌ی هێرشه‌كه له به‌رپرسی ئیف بی ئای جێمس جۆمی، وه‌زیری ئاسایشی ناوخۆی ئه‌مریكا جێه جۆنسۆن، به‌رپرسی بنكه‌ی نیشتمانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر نیكۆڵاس راسموسیان وه‌رگرت.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا دوای كۆبوونه‌وه‌كه، لێدوانێكی كورتی دا به رۆژنامه‌نووسان و پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه كرد.
ئۆباما ئاماژه‌ی به‌وه دا كه هێشتا تازه ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه و له ئێستادا وه‌ك تیرۆریزم هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ رووداوه‌كه ده‌كه‌ن و هه‌روه‌ها پێیان وایه هێرشبه‌ره‌كه عومه‌ر مه‌تین به‌هۆی زانیارییه‌كانی ئه‌نته‌رنێت له‌باره‌ی توندڕه‌وییه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بووه و به‌م پێیه‌ش گوتی: "ده‌ركه‌وتووه كه هێرشبه‌ره‌كه به‌هۆی كاریگه‌ری زانیاریی توندڕه‌وی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی ئه‌نته‌رنێت هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجام داوه. له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كرێت و بۆیه ئه‌وكات ده‌توانین به باشی تێبگه‌ین كه بكوژه‌كه ره‌چاوی چ جۆره رێگه‌یه‌كی بۆ هێرشه‌كه كردووه. له‌م هه‌نگاوه‌دا هیچ بەڵگەیەکمان نییه كه هێرشبه‌ره‌كه له ده‌ره‌وه ه فشاری خرابێته سه‌ر".
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له درێژه‌دا ئه‌وه‌شی وه‌بیرهێنایه‌وه كه عومه‌ر مه‌تین بوونی په‌یوه‌ندی به داعش راگه‌یاندووه و زیاتر گوتیشی: "به‌ڵام هیچ بەڵگەیەک له‌به‌رده‌ست نییه كه داعش رێنمایی پێ دابێت. هاوكات له‌م هه‌نگاوه‌دا هیچ بەڵگەیەک نییه ئه‌و كه به‌شێك بێت له پیلانێكی گه‌وره".
ئۆباما هه‌روه‌ها گوتیشی: "ئه‌م رووداوه بێ ره‌وچاوكردنی ره‌گه‌ز، ئایین، باوه‌ڕ و ناسنامه ئه‌وه‌مان وه‌بیر ده‌هێنێته‌وه كه هه‌موومان ئه‌مریكین و پێویستیمان به خاوه‌ندارێتی و پارێزگاریكردنی یه‌كتر هه‌یه".
جێگه‌ی باسه به‌ره‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو لە ئەنجامی ھێرشێکی چەکداری بۆ سەر یانەیەکی شەوانەی شاری ئۆرلاندۆی سەر بە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، 49 کەس کوژرا و ٥٣ کەسیش برینداربوون.