Mazın Asad
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
موغڵا
چوار سەربازی دیکە دەستگیر کران کە لەکاتی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچیدا ھەوڵیان دا لە ئۆتێلێکی شارۆچکەی مارماریسی سەر بە شاری موغڵا سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان بکوژن. بەم پێیەش ئەمڕۆ ژمارەی دەستگیرکراوانی ئەو رووداوە بۆ حەوت کەس بەرز بووەوە.
ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و وشکایی بۆ دەستگیرکردنی ئەو سەربازانەی کە لە ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی ١٤ی تەمووزدا ھەڵیانکوتایە سەر ئەو ئۆتێلەی ئەردۆغانی لێ دەمایەوە کە تێدا دوو پۆلیسیان کوشتبوو.
بەم پێیەش بێجگە لە سێ سەربازەکەی دیکە، لە نزیک گەڕەکی چیتیبەلی رێگەی وشکایی موغڵا-مارماریس ئەفسەر زەکەریا کوزو، ئەرکان جکات و عومەر فاروف گۆچمەن و عەبدولحەمید گولدەرەن دەستگیر کران. بینرا کە ئەو سەربازانە لە رەوشێکی خراپدابوون و توانای رۆیشتنیان نەمابوو.
ھاوکات ئۆپەراسیۆنی ھێزەکاتی پۆلیس و تیمی تایبەت و جەرندرمە بۆ دەستگیرکردنی ١٠ی سەربازیی دیکە کودەتاچییەکان درێژەی ھەیە. ناوچەکە بەردەوام بە ھەلیکۆپتەری پۆلیس و سەربازیی چاودێری ناوچەکە دەکرێت و جاروبار ئەو ھەلیکۆپتەرانە لەو شوێنانە دەنیشنەوە کە بۆ ھاتوچۆ داخراون.
ئەمڕۆ یەکێک لە ئەفسەرە کودەتاچییەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی بە ناوی زەکەریا کوزو دەستگیر کرا کە بە ئیمامی بنکەی فەرماندەیی دووی بنکەی ئاسمانی چیغلی دادەندرێت و لە ساڵی ١٩٨١ەوە لەو بنکەیەدا دەستبەکارە.
دەرکەوتووە کە زەکەریا کوزو رێنمایی بە جەنەراڵەکانی ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچیش داوە و لەگەڵ عەقید گۆکھان شاھین سۆنمەزتاش لە بنکەی فەرماندەیی دووی بنکەی ئاسمانی چیغلی پیلانی ئۆپەراسیۆنیان بۆ سەر ئەردۆغان داناوە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە کە سۆنمەزتاش بە ھەلیکۆپتەر سەرپەرشتی ئەو ئۆپەراسیۆنەی کرد کە بۆ دەستگیرکردنی سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رێکخرابوو.
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکان لەوبارەیەوە ١٨ کەس دەستگیرابوو کە سۆنمەزتاشی تێدابوو. ئەمڕۆ لەگەڵ دەستگیرکردنی حەوتی کەسی دیکە ژمارەکە بۆ ٢٥ کەس بەرز بووەوە.