Abdullah Shukur
16 ئەیلوول 2016•نوێکردنەوە: 18 ئەیلوول 2016
پالۆ ئاڵتۆ
ھاووڵاتیانی ئەمریکا رۆژێک پێش کردنەوەی دەرگای سەنتەی فرۆشتنی ئەپل لە شاری پالۆ ئاڵتۆی ویلایەتی کالیفۆرنیا نۆرەیان لەو شوێنە گرت و ئەمڕۆش سەعات ٦ی ئێوارە بە کاتی کوردستان بەرێوەبەری ئەپل تیم کوک دەرگای کۆمپانیاکەی بەڕووی کڕیارانى iPhone 7 دا کردەوە.
سەدان کەس نۆرەیان لە پێش دەرگای ناوەندی فڕۆشتنی iPhone 7 لە شاری پاڵۆ ئاڵتۆ گرت و دەرگاکانی سەنتەرەکەش لە لایەن بەرێوەبەری کۆمپانیای ئەپڵ تیم کوک کرایەوە.
ھاوکات یەکێک لە کڕیارانیiPhone 7 بەناوی تاکی دو ئاماژەی بەوە دا کە لەوەتەی سەعات ٠٥:٣٠ی بەیانییەوە چاوەڕێ دەکات.
یەکێکێکی دیکە بە ناوی دەڤید ئیسان رایگەیاند کە ماوەی ٢٥ کاتژمێرە بۆ کڕینی iPhone 7 plus چاوەڕێ دەکات.