Sarmand Hameed
15 شوبات 2018•نوێکردنەوە: 17 شوبات 2018
بەرلين - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە بەرلین لەگەڵ راوێژکاری ئەڵمانیا، ئەنگێلا مێرکڵ کۆبووەوە.
راوێژکاری ئەڵمانیا ئەنگێلا مێرکڵ لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بارەگای راوێژکاریی ئەڵمانیا پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم کرد.
بڕیارە دوای کۆبوونەوەی نێوانیان، یڵدرم و مێرکڵ کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش ساز بکەن.
دوای تەواوکردنی دیدار و کۆبوونەوەکانی لە بەرلین، یڵدرم بەرەو میونشن بەڕێ دەکەوێت بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرهی ئاسایشی میونشن کە بە کۆنگرەیەکی گرنگ دادەنرێت بۆ تاوتوێکردنی دۆسیەی ئاسایشی هەرێمیی و نێودەوڵەتی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرۆکایەتی وەزیران بەدەستی کەوتووە، سەردانەکەی یڵدرم یەک رۆژ دەخایەنێت.
ئەو سەرچاوانەی سەرۆکایەتی وەزیرانی تورکیا بە ئاژانسی ئانادۆڵویان راگەیاندووە کە لەمیانی کۆبوونەوەی نێوان یڵدرم و مێرکڵ تاوتوێی پێشهاتەکانی سووریا و ناوچەکە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکرێت.