Halil İbrahim Başer
03 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2016
ئاشدۆد
کەشتی ھاوکاری بەناوی "لەیدی لەیلا" بە ھەڵگرتنی درووشمی "کەشتی چاکە لە رێگەی غەززە دایە " لە دوای گەشتێکی ٣٥ سەعاتی گەیشتە بەندەری ئاشدۆد.
لە دوای رێککەوتنی ئیسرائیل و تورکیا، بەمەبەستی گەیاندنی ھاوکاری مرۆیی بۆ خاوەن پێداویستییەکان لە غەززە، کەشتی ھاوکاری بەناوی "لەیدی لەیلا" لە بەندەری نێودەوڵەتی مارسینەوە گەیشتە بەندەری ئاشدۆد.
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی تورکیا لە تەلئەڤیڤ جێم ئوتکان، راوێژکاری باڵیۆزخانە یەڤوز کایماک، جێگری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل، ئۆرێن رۆزانبڵات و چەند بەپرسێکی دیکە پێشوازیان لە کەشتییەکە کرد.
ھاوکات ھەردوو دامەزراوەی ئافاد و مانگی سووری تورکی، ھاوکاری پێویستیان بەبڕی ٢٥ ملیۆن لیرەی تورکی کۆکردووەتەوە کە پێکھاتووە لە ١٣ ھەزار و ٧٧٥ پاکێتی خۆراک، پێنج تۆن ئارد، سێ تۆن شەکر، دوو تۆن برنج، ٥٠٠ تۆن روونی ئایچیەچەک، ١٠٠ ھەزار جلوبەرگ، ٢٠ ھەزار پێڵاو، ١٠ ھەزار و ١٠٤ یاری منداڵان، ھەزار و ٥٠٠ دایبی کە کۆی گشتیی دەکاتە ١١ تۆن کەلوپەلی پێویست.
لە دوای تەواوکردنی ھێنانەخوارەوەی کەلوپەلەکان، بە ھەماھەنگی مانگی سووری تورکی، ھاوکارییەکان دەبردرێتە غەززە و بەسەر خاوەن پێداویستییەکان دابەش دەکرێن.