Abdullah Shukur
31 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 01 ئەیلوول 2016
ئەنقەرە
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم رایگەیاند کە: "پەرلەمانتاری شاری بورسا و وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەفکان ئالا دەستیلەکارکێشایەوە و لە شوێنی ئەو وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پەرلەمانتاری ترابزۆن سولەیمان سۆیلو کرایە وەزیری ناوخۆ. ھاوکات جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و پەرلەمانتاری بورسا مەھمەت موەزینئۆغڵو لە شوێنی سولەیمان سۆیلو کرایە وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار پێشوازی لە سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم کرد.
لە دوای کۆبوونەوەکە یڵدرم گۆڕانکاری لە کابینەی حکوومەتەکەی راگەیاند.
یڵدرم لەمبارەیەوە گوتی: "پەرلەمانتاری شاری بورسا و وەزیری ناوخۆی تورکیا، ئەفکان ئالا دەستیلەکارکێشایەوە و لە شوێنی ئەو وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی و پەرلەمانتاری ترابزۆن سولەیمان سۆیلو کرایە وەزیری ناوخۆ. ھاوکات جێگری سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و پەرلەمانتاری بورسا مەھمەت موەزینئۆغڵو لە شوێنی سولەیمان سۆیلو کرایە وەزیری کار و ئاسایشی کۆمەڵایەتی. ئەمەش پێشکەش بە رای گشتی دەکەین".
یڵدرم سوپاسی خۆی ئاراستەی ئەفکان ئالا کرد بەھۆی ئەو خزمەتەی کە لە ماوەی کارکردنی وەک وەزیری ناوخۆ کردویەتی و ھیوای سەرکەوتنی بۆ ئەو وەزیرانە خواست کە پۆستە نوێیەکانیان وەرگرتووە.